پارتی و یەكێتی لەسەر دانانی تەیب جەبار بۆ پارێزگاری كەركوك رێكەوتن
تەیب جەبار وەك كاندیدی لیستی برایەتی بووە پارێزگاری كەركوك
یەكێتیو پارتی لەسەر دانانی كەسێك وەك كاندیدی لیستی برایەتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رێككەوتن، لیژنەیەكی هاوبەشیا پێكهێنا بۆ گرتنە بەری رێكارە سیاسیو یاساییەكانی دانانی ئەو پارێزگارە بڕیارە هەفتەی داهاتووش لیژنكە دەست بەكارەكانی بكات، سەرجەم پۆستەكانی هەوڵدەدرێت بەتەوافوقی سیاسی لەنێوان پێكاهاتەكاندا جارێكی تر دابەش بكرێتەوە.
دوای زنجیرەیەك كۆبونەوە لەنێوان هەردو وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی دواجار هەردولا لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك رێكككەوتن.
پاش كۆبونەوە دوقۆڵیەكەیان لەسلێمانی، سەرۆكی هەردو وەفدی یەكێتیو پارتی لەبەردەم رۆژنامەنوسان ناوی كاندیدەكەیان ئاشكراكرد: كە تەیب جەبار ئەمینەو دەبێتە كاندیدی لیستی برایەتی بۆ ئەو پۆستە.
هەر لە كۆبوونەوەكەی هەردوولا لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێنا بۆ گرتنە بەڕی رێكاری سیاسیو یاساییەكان بۆ دانانی ئەو پارێزگارە نوێیە كە پێویستی بەتەوافوقی پێكهاتەی عەرەبو توكومانەكانیش دەبێت لەگەڵ حكومەتی بەغداد.
لەبارەی پۆستەكانی پارێزگای كەركوك، سەرۆكی وەفدی یەكێتی دەڵێت: پێویستە سەرجەم ئەو پۆستانە بەتەوافوقی نێوان لایەنەكانی كەركوك دابەش بكرێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی KNN هەفتەی داهاتوو ، ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان یەكێتی پارتیدا پێكهێندراوە سەردانی شاری كەركوكو بەغداد دەكات، بەڵام ئەو لێدوانەی عادل عەبدولمەهدی، كە رایگەیاند: تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هیچ پارێزگارێكی عیراق دانادرێت و لانابرێت رەنگە ئەركی لیژنەكەو دانانی كاندیدەكەی پارتیو یەكێتی بە پارێزگار قورستر بكات.
609 جار خوێندراوەتەوە