ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا به‌بیانوی بۆردومانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیه‌كیان كرده ئامانج، له ده‌ڤه‌ری برادۆست، به‌و هۆیه‌وه كه‌سیك شه‌هید و براكه‌شی بریندار بوو.
په‌یامنێری KNN ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاژمێر 5 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ی (گۆشین)ـی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد، لەبۆردوومانەکە ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیەکیان كرده ئامانج و بەهۆیەوە كه‌سێك به‌ناوی مه‌نسور نافع كه كارمه‌ندی پۆلیسه شه‌هید بوو، براكه‌شی كه‌سه‌رنشینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی مه‌نسور بووه، به‌ناوی په‌شێو نافع بریندار بووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ماوه، فڕۆكه‌كانی توركیا به‌بیانوی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌تا ئێستا به‌ده‌یان كه‌س له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه كوژراون و به‌سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌ركه‌وتوون و به‌سه‌دانیش دۆنم باخ و ڕه‌ز و پوش و پاوه‌نی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه سوتاون.
هه‌تا ئێستاش نه‌حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌حكومه‌تی عێراقیش هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕابگرن.
19726 جار خوێندراوەتەوە