پارتی چەپی كورد لە سوریا: هاوكارییە مرۆیی‌و سەربازییەكانی ئەمریكا بەردەوامن

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 17/06/2019
کوردستان
+
-

پارتی چەپی كورد لە سوریا: چاوەڕوان دەكەین ئەمریكا لە رووی سیاسییەوە پشتیوانی خۆرئاوا بكات

مستەفا یاشێخ، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی چەپی كورد لەسوریا، بە KNNی راگەیاند: تائێستاش هاوكارییە مرۆیی و سەربازیەكانی ئەمریكا، بۆ خۆرئاوای كوردستان بەردەوامن.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی چەپی كورد لە سوریا كە ئێستا  لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەك لە پارتە سیاسیەكانی خۆرئاوای كوردستان بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكاندا بەسەردانێك لەهەرێمی كوردستانە، راشیگەیاند: چاوەڕوان دەكەن ئەمریكا لەرووی سیاسیەوە ، پشتیوانیی زیاتری خۆرئاوای كوردستان بكات، بەتایەبتی لە پرسی نوسینەوەی دەستوری نوێی سوریا.

625 جار خوێندراوەتەوە