ئەمریكا و ئەڵمانیا مەشقپێكردنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكانیان راگرت

KNN : Kurdish News Network
06:18 - 15/05/2019
کوردستان
+
-

جەبار یاوەر: وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزیی راهێنەرەكان گەڕاونەتەوە بنكەكانیان

بەهۆی بارگرژییەكانی ناوچەكەو زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران، ئەمریكاو ئەڵمانیا بڕیاریان دا، مەشقپێكردنی پێشمەرگەو هێزە عێراقیەكان رابگرن.


جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە: وەكو رێوشوێنێكی خۆپارێزیی‌و بەهۆی ئەو دۆخەی ناوچەكەو ئەگەری بارگرژیی زیاتر، ئەمریكاو ئەڵمانیا زۆربەی راهێنەرەكانیان، كشاندوەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان یان بۆ ناو بارەگای كونسوڵیەت و باڵیۆزخانەكانیان.

ئەڵمانیا 160 راوێژكار و سەربازی لە عێراق هەیەو مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەكەن.

بەهۆی بارگژییەكانی ناوچەكەو ئاڵۆزبونی زیاتری پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، چەند رۆژێكە سوپای ئەمریكا لەعیراق خراوەتە ئامادەباشییەوە‌و ئەمڕۆش واشنتۆن بریاریدا بەشێك لە كارمەندەكانی كە كاری زۆر گرنگیان نییە, عیراق جێبهێڵن. بەشێوەیەكی كاتییش پێدانی ڤیزایان لە باڵیوزخانەو كونسوڵخانەكانی لەعیراق و هەرێمی كوردستان، ڕاگرت.

315 جار خوێندراوەتەوە