وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لە سلێمانی، لە كۆبوونەوەدان.
پەیامنێری KNN رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەفدی دانوستانكاری پارتی بە سەرۆكایەتیی كەمال كەركوكی، سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لە ئێستاشدا لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان، لە كۆبوونەوەدان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ئامانجی كۆبوونەوەكە، پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی رێكارە یاساییەكانی هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم تاوتوێ دەكرێت.
2554 جار خوێندراوەتەوە