دەشتی جەمال: لەمساڵدا سێ منداڵی كورد لە ئیجەدا خنكاون
دەشتی جەمال: لەمساڵدا لە ئەوروپا سێ گەنجی كورد خۆیان كوشتوە
تەرمی ئەو گەنجە كوردەی بەهۆی دیپۆرتكردنەوەیەوە لە بەریتانیا، خۆی كوشت، هێنرایەوە بۆ سلێمانی, سكرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانیش دەڵێت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە سێ پەنابەری كورد لە ئاودا خنكاونو سێ پەنابەری دیكەش لە ئەوروپا خۆیان كوشتوە.
دوای شەش ڕۆژ لە خۆكوشتنی لە وڵاتی بەریتانیا, تەرمی ئارام عەلی, ئەو گەنجە كوردەی خەڵكی شاری سلێمانی, هێنرایەوە ناو كەسوكارەكەی و بەخاكسپێردرا.
لای خۆیەوە دەشتی جەمال, سكرتێری سەرتاسەریی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق, بە KNNی ڕاگەیاند: ئارام عەلی بەهۆی ئەوەی پەنجەمۆری وڵاتی ئیتاڵیای هەبوە، دوو جار لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دیپۆرتكراوەتەوە و بەوهۆیەوە لە یەكێك لە هۆستێلەكانی ئەو وڵاتە، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەش كرد: تەنها لەسەرەتای ئەمساڵەوە، سێ منداڵی كورد لە دەریای ئیجەدا خنكاون و سێ گەنجی دیكەی كودردیش، لە وڵاتانی ئەوروپا خۆیان كوشتوە.
سكرتێری سەرتاسەریی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق، كۆچ بە سەرجەم لێكەوتەكانییەوە لە خنكان و خۆكوشتن و چەندین نەهامەتیی دیكەی بۆ خراپیی حوكمڕانیی و دەسەڵاتی كوردی دەگەڕێنێتەوە.
10874 جار خوێندراوەتەوە