هەڵەبجە: كچانی رێكخراوی نوێ تورەكەی قوماش دابەشدەكەن
كچانی رێكخراوی نوێ: نایلۆن و پلاستیك هیچی كەمتر نییە لە ژەهرو كیمیایی
لە پێناو پاراستنی تەندروستی و ژینگەی شارەكەیان، كچانی هەڵەبجە هەڵمەتێكی هۆشیاریان لە بارەی پاشماوە زیانبەخشەكانەوە دەست پێكردووەو لەناو بازاڕو شوێنە گشتیەكانی هەڵەبجەش تورەكەی قوماشیان بەسەر ماڵان و كاسبكاراندا دابەش كردو داواشیانكرد دووربكەونەوە لەبەكارهێنانی ماددە پلاستیكییەكان.
كچانی ڕێكخراوی نوێ لەپارێزگای هەڵەبجە، لەناو بازاڕو شوێنە گشتیەكاندا، تورەكەی قوماش دابەش دەكەن و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن هاوكاریان بن بۆ پاراستنی تەندروشتی و ژینگەیی شارەكە.
ڕێكخراوەكە كار بۆ پاراستنی ژینگەو مافەكانی ژنان دەكات، چالاكی ئەمجارەیان تایبەتە بە هەڵمەتی هوشیاری لەبارەی پاشماوە زیانبەخشەكان.
كچانی نوێ، هەڵمەتەكەیان لەبارەی ژینگەو پاك راگرتنی شەقام و كۆڵانەكان فراوانتر كردووەو لەڕێگەی راگەیاندنەكانیشەوە دەیانەوێ دەنگیان بگاتە هەموو كەس لە گوندو شارەكان، ئیدارەی شارەكەش كۆمەكی تەواوی هەڵمەتەكەیان دەكات.
ئەم كچانە دەیانەوێت جێ پەنجەیان لەسەر پارێزگا نوێیەكەیان دیار بێت و كار لەسەر پاراستنی ژینگەكەی بكەن، دەیانەوێ بەخەڵكی شارەكە بڵێن پاشماوەی نایلۆن و پلاستیك هیچی كەمتر نییە لەپاشماوەی ژەهرو كیمیایی كە هێشتا برینەكەی بەجەستەی شارەكەوە ماوەتەوە.
686 جار خوێندراوەتەوە