هەرێم؛ هەڵمەتی كوتان بۆ نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستیپێكرد
هەڵمەتی كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیاریشە هەڵمەتەكە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بێت، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: ماوەی هەژدە ساڵە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان لە هەرێمی كوردستان نەماوە.
لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی كوتانی منداڵانی تەمەن یەك رۆژ تاكوو 5 ساڵان بۆ نەخۆشی ئیفلیجبون دەستیپێكرد.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەشاری هەولێر بەپێدانی قەترەیەك هەلمەتە 5 رۆژیەكەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد، ماوەی هەژدە ساڵە نەخۆشی ئیفلیجبون لە هەرێمی كوردستان نەماوە.
هەڵمەتەكە 797,482 منداڵ دەگرێتەوە. پزیشكانیش رێنمای دایكان و باوكان دەكەن سەردانی تیمەكانی تەندروستی بكەن تاوەكوو منداڵەكانیان لە مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئیفلیجی بپارێزرێن.
هەڵمەتی كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی ئیفلیجی، ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت و 1622 تیمی گەرۆك ئامادەكراوە و 372 پزیشك سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكە دەكەن، لە سنوری پارێزگای هەولێر 306هەزار و 315 مندال پێویستیان بە كوتانە.
661 جار خوێندراوەتەوە