گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ لە کاتی شوانکاریدا بە بروسکە گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 05/04/2026
کوردستان
+
-

هەورەبروسکە لە سنووری قەزای هەریر کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی خوێندکار هێنا کە لەپاڵ خوێندنەکەیدا سەرقاڵی دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی بوو

 

بەپێی زانیارییەکان، گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ بەناوی (عەبدولڕەحمان لوقمان) کە دانیشتووی گوندی "ناوشیوانی سەروو"یە لە قەزای هەریر، لە کاتی کارکردنی لە گوندی "سەرکەور" هەورەبروسکە لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە

 

عەبدولڕەحمان خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی بیرکاری بووە لە زانکۆ و لە کاتی پشووەکان و کاتە بەتاڵەکانیدا سەرقاڵی کاری شوانکاری بووە بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەی لە دابینکردنی بژێوی ژیاندا، بەڵام ئەمڕۆ لە کاتی ڕاپەڕاندنی کارەکەیدا بووە قوربانی ناجێگیریی کەشوهەوا و بروسکە گیانی لێ سەندەوە.

 

55 جار خوێندراوەتەوە