شاندێکی هەرێم لە بەغدایە دۆسیەی گومرگ و سیستەمی "ئەسیکۆدا" تاوتوێ دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 05/04/2026
عێراق
+
-

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی 4ی 2026 ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدای پایتەخت، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ و تاوتوێکردنی پرسی جێبەجێکردنی سیستەمی "ئەسیکۆدا" لە دەروازە سنوورییەکاندا

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە KNN ڕاگەیاندووە ، کە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی شاندەکەی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ، تایبەت دەبێت بە دۆسیەی سیستەمی (ASYCUDA) و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر چۆنیەتی کارپێکردنی

 

 

سیستەمی "ئەسیکۆدا"، سیستمێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتووە بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ کە لەلایەن "ئۆنکتاد"ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەرەی پێدراوە. ئامانجی ئەم سیستمە بە ئەلیکترۆنیکردنی ڕێکارە گومرگییەکان، تۆمارکردنی زانیارییەکان و ئەژمارکردنی ڕەسمی گومرگییە، کە لە عێراقدا بووەتە هۆی کەمکردنەوەی فێڵ و قاچاخچێتی و وردتر کۆنترۆڵکردنی داهاتەکان.


141 جار خوێندراوەتەوە