دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی یەکێک لە بوێرانەترین ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی لە مێژووی ئەمریکادا ئەنجامداوە، بە مەبەستی ڕزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانە ئەمریکییەی کە فڕۆکەکەی لە ناو خاکی ئێراندا تێکشکێنرابوو
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای ئەمریکا بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە دەیان فڕۆکەی جەنگیی پڕچەک بە "کوشندەترین چەکەکانی جیهان" ناردووە بۆ ناو خاکی ئێران، تەنها لەپێناو گەڕاندنەوەی یەکێک لە ئەفسەرەکانی تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکە خاپوورکراوەکە
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە کە یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە بریندار بووە، بەڵام تەندروستیی جێگیرە و ڕزگاری دەبێت
هاوکات، پێگەی "ئەکسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە پشتڕاستی کردەوە، کە هێزەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە دووەم ئەندامی تیمی فڕۆکەی جەنگیی جۆری (F-15) ڕزگار بکەن، کە پێشتر لە ناو خاکی ئێراندا خرابووە خوارەوە.
64 جار خوێندراوەتەوە