محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە
ئەوەش بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ کۆتایییەکانی مۆندیالی 2026
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ڕێنماییداوە بە پشووی فەرمی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە (1ی 4ی 2026) و سبەی پێنجشەممە، وەک دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی گەیشتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵات بۆ یارییەکانی جامی جیهانی
ئەم بڕیارەی حکومەت دوای ئەوە هات کە هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی چارەنووسسازدا لە پاشکۆی جیهانی (Play-off)، توانی بە ئەنجامی (2-1) لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بباتەوە و دوای چاوەڕوانییەکی درێژخایەن، کورسییەک لە گەورەترین کەرنەڤاڵی وەرزشی جیهان مسۆگەر بکات.
55 جار خوێندراوەتەوە