تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە کۆبونەوەیەکی فەرمیدا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع،
سەرۆکی سوریا، پەیامێکی گرنگی دۆناڵد ترەمپی گەیاندە حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە
هەواڵ: KNN
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، تەوەرە سەرەکییەکانی
پەیامەکەی ئەمریکا بریتی بون لە:
١. هەڵگرتنی
سزاکان: ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا بە
ئامانجی پێدانی دەرفەتێک بە حکومەتی نوێ بۆ ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانی دەوڵەت
٢. مافی
پێکهاتەکان و کورد: واشنتن جەخت دەکاتەوە کە پێویستە لە سووریای نوێدا ڕێز لە
هەموو پێکهاتەکان (بە تایبەت کورد، عەرەب، دروز و مەسیحییەکان) بگیرێت و کەرامەت و
بەشداریی کارایان لە دەسەڵاتدا پارێزراو بێت
٣. چارەنووسی
هەسەدە: ئەمریکا و حکومەتی سوریا پابەندبونی خۆیان بە ڕێککەوتنی ئازاری ٢٠٢٥ دوپاتکردەوە، کە تایبەتە بە یەکخستنی
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەناو دامەزراوە نیشتمانییەکان و سوپای سووریادا،
لەگەڵ پاراستنی مافی کوردان. واشنتن قوربانییەکانی هەسەدەی لە شەڕی داعشدا بەرز
نرخاندوە
٤. نیگەرانی
لە دۆخی حەلەب: نێردەی ئەمریکا نیگەرانی قووڵی وڵاتەکەی لە پەرەسەندنە سەربازییەکانی
حەلەب دەربڕی و هۆشداری دا کە توندوتیژییەکان دەبنە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان
و ڕێگە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی خۆش دەکەن
٥. دیدگای
داهاتو: ئەمریکا پشتگیری لە پرەنسیپی یەک دەوڵەت و یەک سوپای نیشتمانی دەکات و تیمی وەزیری دەرەوە (مارکۆ ڕۆبیۆ) ئامادەیی
نیشانداوە بۆ ئاسانکاریی گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ گەیشتن بە یەکپارچەیی
تەواو.
9183 جار خوێندراوەتەوە