باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کیێڤ، لە پەیامێکی بەپەلەدا هۆشداریی توندی دایە هاوڵاتیان و بەرپرسانی ئۆکرانیا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانیی فراوان.
هەواڵ؛ KNNC
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێک یان ڕۆژانی داهاتوودا، هێرشێکی ئاسمانیی گەورە و مەترسیدار بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا بە ڕوونی ئاماژە بە جددییەت و نزیکیی مەترسییەکە کراوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا بن و لە کاتی بیستنی زەنگی ئاگادارکردنەوەدا، دەستبەجێ پەناگەکان بەکاربهێنن.
ئەم هۆشدارییە نوێیەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە دۆخی جەنگ لە ناوچەکەدا پێی ناوەتە قۆناغێکی هەستیارەوە و مەترسی فراوانبوونی بۆردومانەکان بۆ سەر ژێرخان و ناوچە مەدەنییەکان لە ئارادایە.
276 جار خوێندراوەتەوە