شەپۆلی نوێی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 11/01/2026
کوردستان
+
-

شەپۆلی نوێی بارانبارین بەڕێوەیە و بەفربارینیش شارەکان دەگرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە سبەینێ ئێوارەوە بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە شەودا بارانبارین دەستپێدەکات.

 

لەبارە پلەکانی گەرماشەوە کەشانسیی ڕایگەیاندوە کە پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە، بەرترین پلەکانی گەرماش لەنێوان 2 بۆ 13 پلەی سیلیزییدا دەبن.

 

لای خۆشییەوە کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: کەشوهەوا گۆڕانکارییتەواوی بەسەردا دێت و پێشبینی دەکرێت بەفرابرین بەشێکی باشی ناوچەکان بگرێتەوە، لەنێویشیاندا ناوەندی شاری سلێمانی.

 

لەبارەی کاتەکەی ئەو کەشناسە وتی، لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا لە شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمان هەوراویی دەبێت و بەفربارینیش لە هەندێک کاتدا بەردەوام دەبێت...

3158 جار خوێندراوەتەوە