لە سلێمانی کەسێک بە
دەستڕیژی گولـلە کوژرا و سەرچاوەیەکیش دەڵێت بکوژ و کوژراو کێشەی کۆمەڵایەتییان
هەبووە.
هەواڵ:KNNC
بەیانی ئەمڕۆ کەسێک لە
ناوچەی کوڵەبی سنوری سلێمانی کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
کە تەمەنی نزیک 50 ساڵانە.
لەبارەی ڕووداوەکەوە
سەرچاوەیەک بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: بکوژ و کوژراو ناسیاوی یەکترن و پێشتر کێشەی
کۆمەڵایەتییان لەنێواندا هەبووە، پاش ڕووداوەکەش بکوژ بەرەو شاخی گۆیژە هەڵاتوە و تیمەکانی پاراستنی ئاساییش بەردەوامن
لە گەڕان بەدوایدا.
سلێمانی/بڕیار نامیق
4670 جار خوێندراوەتەوە