ئاساییشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت بە چەکداری دوو دەوڵەت شەڕی
دوو گەڕەکی کوردیان کرد و لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا فڕۆکەی بەهێزی خۆی بەکارهێنا، ئاساییش
ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداریی داوە.
هەواڵ:KNNC
ئاساییشی ناوخۆی حەلەب ڕایگەیاند: باندە بەکرێگیراوەکانی
سەر بە حکومەتی کاتی دیمەشق بە پاڵپشتی فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی تورک و بە بەکارهێنانی
تانک و تۆپخانە و زرێپۆش و هەموو جۆرە چەکێکی قورس، لەگەڵ هەزاران چەکدار، هێرشێکی
دڕندانەیان بۆ سەر گەڕەکەکانمان دەستپێکرە، ئەم هێرشانە ئامانجیان ئەوەیە گەلەکەمان
لە گەڕەکەکاندا بخەنە ژێر جینۆساید و دەستکاریکردنی پێکهاتەی دیمۆگرافی ناوچەکە و
شکاندنی شکۆمەندی گەلەکەمان، بەڵام هێزه کانمان به کارکردن به بڕیاری ئه نجومەنی گەڕەکی
شێخ مقسوود و ئه شرەفییه بڕیاری بەرخۆدان و بەرگرییان دا.
وتوشییەتی لەسەر ئەو بنەمایە بەرخۆدانێکی گیانبازیی دەستیپێکرد و تێکۆشەرانی
ئێمە بە ژن و پیاو بێ دوودڵی لە بەرگریکردن لە گەڕەک و کەرامەتی گەلەکەمان گیانی خۆیان
بەخت کرد. لە هیچ بارودۆخێکدا پاشەکشە نەبوو، ڕادەستبوون قبوڵ نەکرا، زانیاری سەبارەت
بە ناسنامەی شەهیدان لە کاتێکی دواتردا لەگەڵ ڕای گشتیدا بڵاودەکرێتەوە.
لەم قۆناغەی شەڕدا گەلەکەمان کەوتە بەر هێرشی دڕندانە و
بەربەریانە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر بریندار و شەهیدی لێکەوتەوە. بریندارەکان
لە تاکە نەخۆشخانەی گەڕەکەکەدا داوای چارەسەریان کردووە کە نەخۆشخانەی خالید ئەلفەجرە.
میلیشیاکان بە دەیان جار ئەم نەخۆشخانەیەیان کردە ئامانج بە چەکی قورس، لەنێویاندا
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتەری تورک، لە هەوڵێکدا بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەناو دیوارەکانیدا.
لە کۆتاییدا بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکان و دڵنیابوون
لە چۆڵکردنی سەلامەتی بریندارەکان، مەدەنییەکان، ژنان و منداڵان لە نەخۆشخانە بۆ
ناوچە پارێزراوەکان، ئاگربەستێکی ناوچەیی ڕاگەیەندراو، هێزەکانمان بەوپەڕی بەرپرسیارییەتییەوە
پابەندبوون بە ئاگربەستەوە تا نەخۆشخانەکە بە تەواوی چۆڵکرا و بریندارەکان
گواسترانەوە، لەمەودوا هێزەکانمان بەردەوام دەبن، بێ دوودڵی، لە شوێنپێی شەهیدەکانیان، بەرگریکردن لە ئیرادەی ئازاد و کەرامەتی گەلەکەمان. هێزەکانمان بە بەکارهێنانی هەموو شێواز و ئامرازە بەردەستەکان درێژە بە بەرخۆدان و خەباتی خۆیان دەدەن....
130 جار خوێندراوەتەوە