بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

KNN : Kurdish News Network
10:54 - 11/01/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەریی خۆسەر دەڵێت با هەمووان دڵنیابن تاوانەکانی دژ بە کوردانی حەلەب هەروا ئاسان تێناپەڕن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی دەکرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەریی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو تاوانانەی بەرامبەر کوردی سڤیل ئەنجامدرا هەروا تێناپەڕن با هەمووان ئەو ڕاستییە بزانن.


ئیدارەی خۆسەر وتویەتی بەبەرچاوی هەموو لایەکەوە، پێشێلکاریی بەرامبەر خەڵکی سڤیل کراوە و بە کۆچی زۆرەملێ بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیا.

بەڕێوەبەرییەکەی ڕۆژئاوا وتوشیەتی، ئێمە دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەک کە باش بزانن ئەو تاوانانە هەروا ئاسان تێپەڕانابن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و بکەرانیان دەکرێت.

خۆسەر وتویەتی، ئەم هێرشە ئەڵقەیەکی نوێيە لە زنجیرە کۆمەڵکوژییەكان كە دژی دانیشتوانی کەنارەکانی سوریاو خەڵکی پارێزگای سوەیدا ئەنجامدراون، ماوەی شەش رۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو،  لە بنەڕەتدا هێرشێکی نێودەوڵەتی بوو بۆ سەر دوو گەڕەکی نیشتەجێبوون.

هەزاران ئەندامی گروپە چەکدارەکان لەناویاندا ئەندامانی داعش بەشدارییان لە هێرشەکەدا کرد، لەبەرامبەر چەند سەد کارمەندێكی  هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شەڕێکی نابەرامبەربوو لە هەموو ڕوویەکەوە، دوور بوو لە بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان و یاسا دانپێدانراوەکانی جەنگ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

 

هەڤاڵانمان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە بەرخۆدانێکی مێژوویی و قارەمانانە روبەڕوی ئەم دەستدرێژییە بوونەتەوە و بەرگرییان لە خەڵکی سڤیل و گەلەکەمان لە هەردوو گەڕەکەکەدا کرد..

فەرماندە زیاد و ئازاد دڕەندەترین هێرشەکانیان شکاندو بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە سەرکردایەتی بەرخۆدانیان کرد، تا دەگاتە هەڤاڵانمان هاوار، دلبیرین، ڤیان، فرشین، رۆژبین، و دەنیز، کە بە کردەوەی فیداکارییەکانیان بەرزترین پلەی پابەندبوونیان بە بەهاو دۆزی گەلەکەیان بەرجەستە دەکرد، دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو گەڕەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکان سەركەوتن نییە بەڵکو خیانەت و تاوانێکی گەورەیە لەلایەن  دەسەڵاتێکەوە کە بانگەشەی نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکات.

ئەمە دەسەڵاتێکە بانگەشەی پابەندبوون بە ئیسلامەوە دەکات، لە هەمان کاتدا جەستەی مردوو دەشوێنێتو سو كایەتی بە پێكهاتەكانی کۆمەڵگا دەكات و هەر دەسەڵاتێک پشت بە دەوڵەتێکی تر ببەستێت بۆ چەوساندنەوەی گەلەکەی خۆی، شەرعیەتی خۆی لەدەست دەدات.

170 جار خوێندراوەتەوە