دابەشکردنی نەوت لە ناوشارەکانی هەرێم پێویستی بە بڕیاری وەزارەتە

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 05/01/2026
کوردستان
+
-

دابەشکردنی نەوت لە دەرەوەی شارەکان بەردەوامە و کاربەدەستێکی نەوت و کانزاکانیش دەڵێت چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتن بۆ دابەشکردنی نەوت لە ناوەندی شارەکان.

 

هەواڵ:KNNC

 

دابەشکردنی نەوت لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا نەگەیشتوەتە شارەکان لەوبارەیەوە سەلام عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە سنوری سلێمانی نەوت لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری شار دابەشکراوە و تەنها ناوشار ماوە.

 

وتیشی، نوسراویان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردوە بەمەبەستی دەستکردن بە دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئامادەن بۆ دابەشکردنی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا لە ناوەندی هیچ شارێکی هەرێمی کوردستان، نەوت دابەش نەکراوە و پێویستە وەزارەت ئەو بڕیارە بدات.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە عێراق دەست بە دابەشکردنی دووهەمین بەشەنەوتی ئەم زستانە دەکات، کە نرخی هەر بەرمیلێک کەمتر لە 40 هەزار دینارە و لە هەرێمی کوردستانیش تا ئێستا بەشێکی هاووڵاتییان نەوتی 104 هەزارییان وەرنەگرتوە...

4350 جار خوێندراوەتەوە