مارک ساڤایا دەڵێت
دەبێت لە عێراق چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت، عێراق تەنها دوو بژاردەی
لەبەردەمە یان سەقامگیریی و سەروەری یاسا یان پارچەبوون و ناسەقامگیریی.
هەواڵ:KNNC
مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی لە پەیامێكدا
جەختی لە چەکداماڵینی تەواوەتی گروپەچەکدارەکانی عێراق کردوەتەوە و ڕایگەیاندووە: عێراق
ئەمڕۆ لەبەردەم دووڕیانێكی یەکلاکەرەوەدا وەستاوە، دەتوانێت بەرەو سەروەری و سەقامگیری
و خۆشگوزەرانی و یەکڕیزی و سەروەری یاسا هەنگاوبنێت یان بە هەڵپەسێردراوی لە بازنەی
پارچەپارچەبوون و ناسەمگیریدا بمێنێتەوە.
ساڤایا وتویەتی، دەبێت تاکە نیازی عێراق داماڵینی
چەکبێت و هەمەلایەنە بێت، گەڕانەوە نەبێت و لەڕێی چوارچێوەیەکی نیشتمانی ڕوون و
پابەندکەردا جێبەجێ بکرێت، بەڵکو پڕۆسەیە دەبێت هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گروپە چەکدارەکان
لەخۆبگرێت و گواستنەوەیەكی رێكخراو و یاسایی ئەندامەکانیان بۆ ژیانی مەدەنی مسۆگەر
بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی دەستوری عێراق و سەروەری
یاسا، هیچ پارتێکی سیاسی یان ڕێکخراو و
تاکێک مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدانییە،
ئەوە بنەمایە و دەبێت لە تەواوی عێراق جێبەجێبکرێت بەبێجیاوازیی.
جەختیشكردووەتەوە لەوەی: دەسەڵاتی تایبەتی هەڵگرتنی
چەک و بەکارهێنانی هێز دەبێت تەنها لەگەڵ ئەو دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمە شەرعیانەدا
بێت کە ڕێکخستن و فەرماندەیی و بەڕێوەبردنی هێزە چەکدارەکانی میللەتیان پێ سپێردراوە
بۆ پاراستنی گەلی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەری نیشتیمانی.
600 جار خوێندراوەتەوە