کۆبونەوەیەکی چارەنوسساز بەڕێوەدەچێت.. پرسی سەرۆک وەزیران و گروپە چەکدارەکان یەکلا دەکرێتەوە
هەواڵ:KNNC
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رێککەوتن و یەکلایییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە ماڵی نوری مالیکی کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندوە؛ کۆبونەوەکەی ئەمشەو یەکلاکەرەوە و چارەنوسساز دەبێت و دەیانەوێت کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکە "چوارچێوەی هەماهەنگی دەیانەوێت کۆدەنگی لەسەر کاندیدەکەی پۆستی سەرۆک وەزیران هەبێت و ئەگەر ئەو بابەتەش شکستی هێنا، بە دەنگدان پڕۆسەکە یەکلا بکەنەوە و ئەگەر دەنگدانیش شکستی هێنا، پەنا بۆ کاندیدی دەرەوەی چوارچێوەکە ببەن.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی پێداگریی مالیکییەوە لەسەر پۆستەکە، چانسی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لاوازە و بۆیە ئەگەر هەیە لایەنەکان کەسێک لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کاندید بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێندرێت.
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە، پرسی داماڵینی چەکە لە دەستی گروپە چەکدارەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گروپانەی کە نایانەوێت چەک دابنێنن...
313 جار خوێندراوەتەوە