به‌پێی
راپۆرتێكی CNN ،رێككه‌وتننامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ئاو
كه له‌نێوان عێراق و توركیا واژۆ كراوه وه‌ك توێژه‌رێكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت مایه‌ی مه‌ترسییه
بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق.
ناتاشا هۆل
توێژه‌ر له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی نێو ده‌وڵه‌تی له‌واشنتۆن ده‌ڵێت
" ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره له‌به‌رژه‌وه‌ندی عیراق
نییه چونكه پشت بهرێككهوتننامه دوو قۆڵییه‌كان ده‌به‌ستێت له‌بری ئه‌وه‌ی په‌نا
بۆ رێككه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ببات ئه‌وه‌ش سه‌روه‌ری عیراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
و له‌داهاتودا توركیا هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ی دراوسێیدا ده‌سه‌پێنێت.
لایخۆشیه‌وه
گیونول تول – به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی
راگه‌یاندوه، رێككه‌وتننامه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌دایه و له‌و رێگه‌یه‌وه
له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ده‌ست بهسهرگرنگترین سه‌رچاوه‌ی ههستیاردهگرێت كه ئه‌ویش
ئاوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،
كه رێككه‌وتننامه‌كه له‌گه‌ڵ پلانی ئه‌ردۆغاندا گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی
توركیا به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بسهپێنێتو له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك تول ده‌ڵێت:
تره‌مپ فشاری له‌ئه‌ردۆغان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری نه‌وتی روسیا پشت به‌نه‌وتی
عیراق ببه‌ستێت.
227 جار خوێندراوەتەوە