عه‌ممار عه‌زاوی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی سیاده رایگه‌یاند: موسه‌ننا سامه‌رائی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان چانسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی هه‌یه و خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه.
هەواڵ:KNNC
به‌وته‌ی عه‌زاوی سبه‌ی سێشه‌ممه لایه‌نه سوننه‌كان
كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلاییبكه‌نه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد
بوونی چه‌ند كاندیدێكی سوننه بۆ ئه‌و پۆسته وایكرد له‌ماوه‌كانی رابردودا نه‌توانرێت
كه‌سێك دیاری بكرێت كه‌هه‌موان له‌سه‌ری كۆك بن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه موسه‌نا سامه‌رائی له‌لایه‌ن
كورد‌و شیعه‌و سوننه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
و ئاماژه‌كانیش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه‌سامه‌رایی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت.
دوێنێش هاوپەیمانی
سیادە بڵاویكردەوە، كه هه‌ریه‌ك له موسەننا سامەڕائی و محەمەد حەلبوسی كاندیدن
بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق به‌ڵام
پێده‌چێت چانسی سامه‌رائی زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی داهاتوی په‌رله‌مانی
عیراق.
106 جار خوێندراوەتەوە