شەپۆلێکی بارانی سەرتاسەریی بەڕێوەیە و هۆشداریی لە هاتنی سەرمای توند دەدرێت.
هەواڵ:KNNC
لە سەرەتاکانی ڕۆژی زستاندا پێشبینییەکان ئاماژە بە هاتنی شەپۆلی
بارانباراین و سەرما دەدەن و لەوبارەیەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی
ڕاگەیاند: لە سبەینێوە
بۆ ماوەی دوو ڕۆژێک شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی
کوردستان دەکات و بەهۆی بوونی سەرماشەوە لە ناوچەشاخاویە زۆر بەرزەکان بەفردەبارێت.
ئەو کەشناسە وتیشی لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی سەرتاسەریی
ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و تیایدا ئاستی دابارین زۆرباش دەبێت بۆ هەموو ناوچەکان،
لەو شەپۆلەدا تەڕو و بڕی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لەبارەی سەرماوە شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەکرد، لە یەکەمین و دووهەمین
مانگی ساڵی نوێدا و لە کاتی چلەدا سەرما و سۆڵەیەکی بەهێز و توند، بەشێوەیەکی
فراوان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە...
4237 جار خوێندراوەتەوە