وەزارەتی نەوتی عێراق دوای پابەندی لە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 22/12/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداریی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت پابەندبن.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەپێی ئەو چوارچێوە یاساییەی لەبودجەی گشتیی عێراقدا جێگیرکراوە، پێویستە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ بکەن.

 

 
وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن پابەندی تەواوی ئەو ڕێککەوتنانە بن کە لە ڕابردوودا بۆ پرسی هەناردەی نەوت ئەنجامدراوە.

 

لە ئێستادا بەرهەمی بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان کە لەڕێگەی سۆمۆوە بەبازاڕ بکرێت گەیشتوەتە 200 هەزار بەرملیلی ڕۆژانە و لەدوای ڕێککەوتنە سێ مانگییەش ڕێککەوتنی نوێ لە پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمدا ئەنجام دەدرێت.

522 جار خوێندراوەتەوە