وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی تورکیا و سەرۆکی میت لە سوریان و بۆ پرسی هەسەدە
لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە.
هەواڵ:KNNC
شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکهاتوون لە هەریەک لە هاکان فیدان وەزیری
دەرەوەی تورکیا و یەشار گولـلەر وەزیری بەرگری تورکیا و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی
دەزگای هەواڵگریی-میت گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرعی
سەرۆکی سوریا کۆدەبنەوە و پرسی کورد و هەسەدەش پرسی سەرەکییەکانی نێوانیان.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەو شاندە باڵایەی تورکیا سەرۆکی سوریا
تاوتوێی پرسی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری
نێوان کورد و دیمەشق دەکەن.
هاوکات پرسی ئیسرائیل فراوانبوونی هەژموون و هێرشەکانی لە سوریا یەکێکی
دیکەیە لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوانیان.
ئەوەش دوای لێدوانە توندەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەرپرسانی تورکیایە لەبارەی پرسی هەسەدە و سوپا و کۆتایی ئەمساڵیان وەک دواوادە داناوە ڕایانگەیاندوە لەدوای ئەو وادەیە ئەگەر پرسی کورد و هەسەدە بە لایەکدا نەکەوێت، ئەوان تورکیا هەنگاوی خۆی دەنێت و بژاردەی سەربازیی لەبەردەمە...
1019 جار خوێندراوەتەوە