موقتەدا سەدر پەیامێکی بۆ کەرکوک نارد و دەڵێت کورد و عەرەب بران و دەبێت
ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن.
هەواڵ:KNNC
موقتەدا سەدر پەیامیکی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوکردەوە و
داوای پاراستنی پێکەوژیان دەکات لە شارەکە و دەڵێت کورد و عەرەب بران.
سەدر وتویەتی، جێگیرکردنی سوپای عێراق لای پەیکەری پێشمەرگە و ڕێگیرکردن لە
گەنجانی کورد و پێکدادانەکانی ڕۆژی ئاڵا لە 17ئەم مانگە ڕوویدا لە کاتی هەوڵدان بۆ
هەڵکردنی ئاڵا، هەروەها دۆسیەی کوشتنی عەقید زەیدی بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی عەرەفە،
سەرجەمیان هەوڵن بۆ تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیریی برایەتی کورد و عەرەب و دەبێت
سەرجەم ئاژاوەگێڕەکان و ئەوانی دژی پێکەوەیین سزای یاسایی بدرێن...
2487 جار خوێندراوەتەوە