ترەمپ دەڵێت: لەناوبردنی ئەتۆمی ئێران هۆکاری ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە بوو، ڕابەری ئێران لە پەیامێکیدا پێی دەڵێت: هەر لە خەیاڵی شانازیی کردنت بە لەبارەی بۆردومانکردنی پیشەسازیی
ناوەکییمان.
هەواڵ:KNNC
عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای
ئێران لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بۆ دۆناڵد ترەمپ نارد و پێی
ڕاگەیاند: هەر لە خەیاڵی
شانازییکردنت بە لەبارەی بۆردومانکردنی پیشەسازیی ناوەکیی ئێران.
دەقی پەیامەکەی عەلی
خامنەیی کە بە زمانی فارسی بڵاوی کردوەتەوە: سەرۆک کۆماری
ئەمریکا شانازی دەکات کە پیشەسازیی ناوەکیی ئێرانیان بۆردومان کردووە و لەناویان
بردووە.
(زۆر باشە، هەر بەو خەیاڵەوە بن)
پەیامەکەی ڕابەری ئێران دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ
ڕایگەیاند: لەناوبرندی پیشەسازیی ناوەکیی وئەتۆمی ئێران هۆکاری ڕاگەیاندنی
ئاگربەستی شەڕی غەززە و بەدیهێنانی ئارامیی و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو...
334 جار خوێندراوەتەوە