نەوت دابەشكردن دەستپێدەكات

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 17/10/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی بیارە ئاگاداری دانیشتوانی ناوچەكە دەكات، كە لەسبەی شەممەوە دابەشكردنی نەوت دەسپێدەكات كە نرخی هەر بەمیلێك 104 هەزار دینار دەبێت و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت تاكو سەرجەم هاوڵاتیان نەوت وەردەگرن.

 

هەواڵ: KNN

بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی بیارە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی شەممە  لەشارۆچکەی تەوێڵە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دەستپێدەکات.

بەگوێرەی ڕیاگەیەندراوەكە، دابەشكردنی نەوت سبەی و رۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت تا پرۆسەكە لەسنوری ناحیەی بیارە کۆتایی پێدێت و هەر ماڵێك بری 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت.

بەگوێرە ڕاگەیەندراوەكە، پێدوایستیەكانی وەرگرتنی نەوت بریتییە لەکارتی زیرەک و بڕی 104 هەزار دینار، كە لەكاتی دابەشكردنی نەوتەكەدا لەهاوڵاتیەكە وەردەگیرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی دەكات.

3089 جار خوێندراوەتەوە