سبەینێ 120 ملیارەكە ڕەوانەی بەغداد دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
03:33 - 20/10/2025
کوردستان
+
-

سبەینێ 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغداد دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەغدادیش نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی هەشت بکات.

هەواڵ:KNNC

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: سبەینێ 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد دەکرێت.


بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن ئەمڕۆ بانکی هەرێمی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارکراونەوتەوە کە 48 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی سنورەکە بنێرنە بانکی منارەی هەولێر، تا لەگەڵ 72 ملیار دینارەکەی سنوری هەولێر و دهۆک، 120 ملیار دینارەکەی پێ پڕبکرێتەوە و ڕەوانەی بەغداد بکرێت.


چاوەڕوان دەکرێت پاش ناردنی 120 ملیار دینارەکە، بەغداد نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی 8ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات، بەپێی ڕێکارەکانیش بێت دابەشکردنی موچە دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو...

 

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق

852 جار خوێندراوەتەوە