چوارچێوەی هەماهەنگی
دانانی مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەتی ئەمەریکای لە عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: بڕیارەکەی دۆناڵد تره‌مپ "دەستوەردانێکی ئاشکرا"یه
لە کاروباری عێراق و هەوڵێکه بۆ سەپاندنی "هەژموونی خۆی" بەسەر عێراقدا.
هەواڵ:KNNC
عمران کهرکوشی
ئەندامی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی له‌لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا ڕاگەیاند، "دانانی ساڤایا وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق قبوڵکراو
نییە، ئەو کەسەی دەستنیشان كراوه ، هیچ ئەزموونێکی دیپلۆماسی یان سیاسی نییە له‌كاتێكدا
پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری پێڕاسپێردراوه لە وڵاتێک‌دا کە ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورەی ئەمنی
و سیاسی و ئابووری دەبێتەوە".
كهركوشی راشیگه‌یاند:
مارک ساڤایا بازرگانێکە خاوەنی زنجیرەیەک پڕۆژەی بازرگانییە لە ئەمریکا و هیچ
باکگراوندێکی نییە کە شایستەی ئەو پۆستە بێت و وتیشی عێراق نابێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی
كێشه‌كانی ئەمریکا.
مارک ساڤایا كه
له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه وه‌ك نێرده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌ستنیشانكراوه، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك
كلدانییه‌كی عێراقییه‌و له‌ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌ژی.
598 جار خوێندراوەتەوە