سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت
ڤیلادیمێر پۆتین قسە لەسەر شتانێک دەکات کە خاوەنی نییە و خاکیش بۆ فرۆشتن نییە، ئامادەییش
بۆ بەشداری کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و ڕوسیا دەردەبڕێت.
هەواڵ:KNNC
ڤۆڵۆدیمێر زێلنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: پێویستیان بە 25 سیستمی بەرگریی پاتریۆت هەیە بۆ دۆخی
ئێستا و هەنگاریاش شوێنێکی گونجاو نییە بۆ دانوستان لەبارەی شەڕ و ئاشتیی نێوان
مۆسکۆ و کێیڤ.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ
گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ڕوسیادا بوونی نییە و دەیانەوێت ئێمە لە دۆنباس
بکشێینەوە، ڤیلادیمێر پۆتین دەیەوێت دانوستان لەسەر شتگەلێک بکات کە خاوەنی نییە،
ئێمەش سازش لەسەر خاکی ئۆکراین ناکەین و بۆ فرۆشن نییە.
سەرۆکی ئۆکرانیا
کۆتاییهاتنی شەڕی لەگەڵ ڕوسیا بە کارێکی ئەستەم ناوبرد و وتی لەو بارەدا سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک فشار بەکاربهێنێت.
ڤۆڵۆدیمێر زێلنسکی
وتیشی، دڵنیاییدان لە ئاساییش لەپێشینەی پرسی دانوستانە، ئامادەی بەشداریکردنی کۆبوونەوەی
لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و ڤیلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیایە ئەگەر بانگهێشت
بکرێت...
113 جار خوێندراوەتەوە