وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیان بۆ ئەمساڵ تەواوی دەرچوانیان وەرگرتوە و ئاماژەی بەوەشکرد،
سیستەمی زانکۆلاین دادپەروەرانەیە و ستەم لە هیچ خوێندکارێک نەکراوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، د کتۆر ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند وتی؛ تەواوی دەرچوەکانیان وەرگرتوە و سەمیان لە هیچ خوێندکارێک نەکردوە.
دکتۆر ئارام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەدەرەوەی پلانی خۆیان 15 هەزار خوێندکاریان وەرگرتوە و هیچ خوێندکارێک نامێنێتەوە کە وەرنەگیرێت،
ژمارەی ئەو دەرچوانەش کە وەرگریراون لە زانکۆ و پەیمانگەکان، 51 هەزار و 725 خوێندکارن و لە ئەمرۆوە خوێندکاران دەتوانن پەڵپ بگرن لە ئەنجامەکانیان و یەک هەفتە مۆڵەتیان هەیە.
وەزیری خوێندنی باڵا لەباری نمرەی ئەمساڵیشەوە ئاشکرای کرد، ئاستی بەدەستهێنانی نمرە دابەزیوە، لە چاو ساڵی رابردودا بەتایبەت لە بەشی زانستی.
لەم لینکەوە ئەنجامەکان بزانە
4939 جار خوێندراوەتەوە