سەرۆکی
ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: بەڵێنی لە سەرۆکوەزیرانی هندستان وەرگرتوە کە نەوت لە
ڕوسیا نەکڕێت، ئەگەر بێت و قسەکانیشیان نەبەنە سەر ئەوا دەبێت باجی زۆر بدەن.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا ڕایگەیاند لەگەڵ ناریندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی هندستان قسەی کردوە و لەبارەی
پەیوەندییە ئابورییەکان و پرسی وزەیان لەگەڵ ڕوسیا گفتوگۆیان کردوە.
دۆناڵد ترەمپ: ناریندرا
مۆدی بەڵێنی سەرۆکوەزیرانی ھندستان بەڵێنی داوە کە کڕینی نەوتی خاوی ڕوسیا
ڕادەگرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەگەر بێت و سەرۆکوەزیرانی هندستان
بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکات و کردارەکانیان پێچەوانەی قسەکانیان بێت، ئەوا باجی زیاتریان
بەسەردا دەسەپێندرێت و بێگومان ئەوەش لە بەرژەوەندی نیودەلهی نییە...
107 جار خوێندراوەتەوە