وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەوروپا و ڕۆژئاوا بە هەوڵدان بۆ بەردەوامی
شەڕ دەکات و ڕایدەگەیەنێت: پێچەوانەی قسەکانیان لەبارەی ئاشتیی ئەوان ئاگری شەڕ
خۆشدەکەن.
هەواڵ:KNNC
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: باش تێدەگەن لەوەی ئەوروپا و ڕۆژئاوا چیان دەوێت، دەزانن وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا خواستی
بەردەوامی شەڕی ئۆکراینیان هەیە و نایانەوێت لەنێوان مۆسکۆ و کێیڤدا ئاشتیی بەدیبێت.
بە وتەی ماریا زاخارۆڤا، لە ساڵی 2022شدا کاتێک ئۆکراین و ڕوسیا نزیکبوون
لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا و لیبراڵییە
توندڕەوەکان تەواوی هەوڵەکانیان پوچەڵ کردوەتەوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەروپا و ڕۆژئاوا
پێچەوانەی ئەو قسانەی لەبارەی ئاشتیی و کۆتاییهاتن بە شەڕ دەیکەن، هەموو هەوڵێک
دەدەن بۆ بەردەوامی گرژییەکان و ئاگری شەڕ خۆشدەکەن...
117 جار خوێندراوەتەوە