فەڕەنسا و سعودییە داوای کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە غەززە دەکەن و کۆکن
لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ فەڵەستین.
هەواڵ:KNNC
ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی و سەرۆکوەزیرانی
سعودییە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تاووتوێی دۆخی کەرتی غەززە و
بەدیهێنانی ئارامیی و بەرقەراربوونی سەقامگیرییان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
سەرۆکی فەڕەنسا و شازادەی جێنشینی سعودییە، جەختیان لەسەر کەمکردنەوەی
ئازارەکانی گەلەی فەڵيستین و قەیرانە مرۆییەکان و دەستبەجێ کشانەوەی تەواوەتی
ئیسرائیلیان لە کەرتی غەززە کرد.
هاوکات هەردوولا کۆکبوون لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ فەڵەستین.
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە کە سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە
10ی ئەم مانگەدا، دووبارە گرژییەکان لە کەرتی غەززە سەریان هەڵداوەتەوە و پێشێلی
بەندەکانی ئاگربەستکراوە، هەردوو لایەنی شەڕکەریش کە سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی
حەماسن یەکتری بە پێشێلکار ناودەبەن...
66 جار خوێندراوەتەوە