ئێران؛ ژماری گیان لەدەستان لە تەقینەوەکەی بەندەر عەباسدا بۆ 40 کەس بەرزبویەوە

KNN : Kurdish News Network
05:35 - 27/04/2025
جیهان
+
-


میدیای ئێران نوێترین ئاماری تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی بڵاوکردوەتەوە  و ئەوانەی گیانیان لەدەسداوە ژمارەیان گەشتە 40 کەس و لەو ژمارەیەش تەنها 18 کەسیان ناسراونەتەوە


هەواڵ:KNNC



دوای زیاتر لە 24 کاتژمێر لە تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباسی ئێران، میدیاکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندوە تا ئێستا لە 80٪ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و لە 20٪ ی ماوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.



  میدیاکانی ئێران، نوێترین ئاماری قوربانییەکانیشیان خستوەتە رو، کە تێیدا گیان لەدەستدان گەشتوەتە 40 کەس و زیاتر لە1000 کەسیش برینداربون و تا ئێستاش بە تەواوەتی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.


لای خۆشیەوە محەمەد جەمالیان، ئەندامی کۆمیسیۆنی تەندروستی  ڕایگەیاند بو، لە تەقینەوەکەی دەرچەی ڕەجایی لە بەندەر عەباس لانیکەم 36 کەس گیانیان لەدەستداوە کە تەنها 18 کەسیان دەناسرێنەوە، ئەوانی دیکە بەهۆی سوتانی زۆرەوە ناتوانرێت بناسرێنەوە و پێویستیان بە پشکنینی دی ئێن ئەی هەیە.

 

بەهێزی تەقینەوەکە و گەورەییەکەی، بوەتە هۆی پسیبونی ئاوهەوای ناوچەکە، بەوهۆیەشەوە، پشو لە  سەرجەم قوتابخانە، زانکۆ و فەرمانگەکان لە بەندەر عەباس داخران و لە شارەکانی دیکلەوە تیمی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

 

35 جار خوێندراوەتەوە