سەرۆکوەزیرانی پێشوی ئیسرائیل رایگەیاند،
حکومەتەکەی ناتانیاهو سیاسەتی لەسەروی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە داناوە، دەشڵێت:
سوپای ئیسرائیل 20 هەزار سەرباز کەمیکردوە.
هەواڵ:KNNC
نەفتالی بینێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی Xهێرشیکردوەتەوە سەر بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئێستا و
دەڵێت: حکومەتی "نامەردانە"ی بنیامین ناتانیاهۆ، سیاسەتی لە سەروی بەرژەوەندییەکانی
وڵاتەکەیەوە داناوە.
نوسیویشیەتی: زۆرینەی وەزیرەکانی ئێستای
ئیسرائیل هەرگیز چەکیان بەدەستەوە نەگرتوە و دەڵێن:"با هەمو غەززە
داگیربکەین".
دەشڵێت: ئێستا سوپای ئیسرائیل 20 هەزار سەرباز
کەمیکردوە، پێویستە حەریدیم بۆ سوپای ئیسرائیل دابمەزرێنرێت، بۆ رێگریکردن لە
کەمبونەوەی هێزی یەدەگی سوپا، ئەگەر حکومەتی ناتانیاهۆ دەیەوێت غەززە داگیربکات.
بینێت جەختی لەوەکردەوەتەوە "حکومەتی نەتانیاهۆ
حکومەتێکی ترسنۆک و شەرمەزارە کە تەنها هەوڵی پاراستنی دەسەڵاتەکەی دەدات".
چوارشەممەی ڕابردو، داتا فەرمییەکانی ئیسرائیل
ئاشکرایان کرد کە زۆرینەی ڕەهای حەریدیمەکان ڕەتیدەکەنەوە لە سوپادا خزمەت بکەن.
حەریدیەکان نزیکەی 13٪ـی دانیشتوانی ئیسرائیل پێکدەهێنن
کە ١٠ ملیۆن کەسە، ئەوان خزمەتکردنی سەربازی ڕەتدەکەنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە
ژیانیان بۆ خوێندنی تەورات تەرخان دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە تێکەڵبون بە کۆمەڵگەی
عەلمانی مەترسی لەسەر ناسنامەی ئایینییان و بەردەوامی کۆمەڵگاکەیان دروست دەکات.
ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ناتانیاهۆ بەوە تۆمەتبار دەکات
بەوەی کە هەوڵدەدات یاسایەک دەربکات کە حەریدیم لە خزمەتی سەربازی بێبەری بکات، ئەمەش
لە وەڵامی داواکارییەکانی پارتەکانی شاس و جولەکەیەکی تەوراتی یەکگرتو کە ئەندامی
هاوپەیمانی حوکمڕانین، بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری حکومەتەکەی و ڕێگریکردن لە
داڕمانی.
52 جار خوێندراوەتەوە