سبەینێ دارایى عێراق وردبینیکردن لە لیستی موچەی مانگی نیسان تەواو دەکات ... کەی پارە بۆ هەرێم دەنێڕێت؟

KNN : Kurdish News Network
04:14 - 27/04/2025
کوردستان
+
-


کەی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوەیەکە  لە وەزارەتی دارایی عێراقوە زانیویەتی سبەینێ   وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم تەواو دەبێت، دوای تەواوبونی وردبینێیەکەش ئەگەر هیچ تێبینییەکیان نەبێت لەسەر لیستی موچە، ڕەنگە تا کۆتای هەفتە پارە بۆ موچە ڕەوانەی هەرێم بکرێت.



هەواڵ:KNNC

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، ئێوارەی رۆژى شەممە شاندێکی هونەری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتون لە بەرێوەبەری دیوان، بەڕێوەبەری ژمێرکاری و بەڕێوەبەری بودجە و داهات لە وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدادیان کردوە و ئەمڕۆ چونەتە وەزارەتی دارایی عێراق.



سەرچاوەیەک لە شاندەکە بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە؛ لە وەزارەتی دارایی عێراق پێیان راگەیەنراوە، سبەینێ دوشەممە وردبینکردن لە لیستى موچەى مانگى نیسان  کۆتایی دێت و ئەگەر هەر تێبینیەک هەبێت بە شاندەکە دەدرێت تا چاک بکرێت .



 سەرچاوەیەکە وتوشیەتی: ئەمڕۆ یاخود سبەینێ دابەشکردنی موچە لە عێراق کۆتایی دێت، لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە ئاماژەی بەوەکردوە؛  ئەگەر هیچ سەرنج و تێبینییەک لەسەر لیستى موچە و تەرازوی پێداچونەوە نەبێت، چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی موچەى مانگی نیسان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.



بە گوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، سەبارەت بەو دەنگۆیانەى باس لەبونى تێبینى لەسەر تەرازوی پێداچونەوە و داهاتى نانەوتى مانگى رابردو دەکەن، دورن لە راستییەوە و   تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ سەرنج و تێبینییەکیان پێ نەدراوە.

 

2296 جار خوێندراوەتەوە