سەرۆکایەتی کۆماری سوریا عەرەبی وەڵامی کۆنفڕانسەکەی دوێنێی لایەنە کوردەکانی ڕۆژئاوای دایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:04 - 27/04/2025
جیهان
+
-

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا عەرەبی، بە بەیاننامەیەک وەڵامی کۆنفڕانسەکەی دوێنێی لایەن کوردەکانی دایەوە و دەڵێن، هۆشداری دەدەین لە دابەشکردنی سوریا و  لێدوانەکانی دوێنێی هــەســەدە پێچەوانەی رێککەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شــەرع و مەزڵوم عبدی بوە.

 

هەواڵ:KNNC


سەرۆکایەتی سوریا لە بەیاننامەکەیاندا، ئاماژەیان  بەوەکردوە،  لێدوانەکانی دوێنێی هــەســەدە پێچەوانەی رێکەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شــەرع و مەزڵوم عبدی بوە، و ئامژەیان بەوەشکردوە دژی هەر هەوڵێکن بۆ فیدڕاڵی و خۆبەرێوەبەری.


لە بەیاننامەکەدا داوایان کردوە لە هەسەدە و لایەنە هاوبەشەکانی دیکەیان، کە پابەندی رێککوتنی نێوانمان بن و بە هیچ شێوەیەک دابەشکردنی سوریا قبوڵکراو نییە.


سەرۆکایەتی سوریا هۆشداریشیداوە؛ لە سنوردارکردنی جموجۆڵی هاوڵاتییان و قۆرخکردنی سامانە نیشتمانییەکان و ئیستغلالکردنی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت لەلایەن هەسەدەوە.

جەختیان لەوەکردوەتەوە کە مافی برا کوردەکانیان لە چوارچێوەی تاکە دەوڵەتی سوریادا پارێزراوە، بەبێ ئەوەی پێویست بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی و سەرپەرشتیکردنی دەرەکی هەبێت.

وتوشیانەوە؛ تاکە چارەسەر بۆ سوریا تەنها ئەوەیە سوریا نیشتیمانی هەموان بێت و  هەر جۆرە سەرپەرشتی و هەژمونێکی بیانی ڕەتبکرێتەوە.

186 جار خوێندراوەتەوە