گەڕی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان
واشنتۆن و تاران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتاییهات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە، میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئێستا گەڕی
سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران بە ئامادەبونی عەباس
عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری كۆشكی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەنێوەندگیری وەزیری دەرەوەی
عومان، لە مەسقەت کۆتاییهات.
لای خۆیەوە، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی
عومان رایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان ئێران -ئەمەریکا هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت،
هەروەها بڕیار وایە كە کۆبونەوەیەکی دیکەی ئاستی باڵادا ئەنجام بدرێت.
وەزیری دەرەوەی عومان ئاماژەی بۆ
ئەوەكردوە، لە دانوستان و گفتوگۆكانی ئەمڕۆدا، ئامانجەکان و نیگەرانییە تەکنیکییەکان
لە نێوان هەردو وڵاتدا باسیان لێوەكراوە.
816 جار خوێندراوەتەوە