خامنەی داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکات لە روداوی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس و جەختیشدەکاتەوە پێویستە ئەوانەی کەمتەرخەمبون سزا بدرێن، دەشڵێت روداوەکە گەورەیە و بەتەواوەتی دڵتەنگی کردون.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ ئەیەکشەممە، دوای زیاتر لە 30 کاتژمێر لە روداوەکە، خامنەیی بێدەنگی شکاند و لە بەیاننامەیەکدا عەلی خامنەیی ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندوە، "ڕوداوە بە ئازارەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی هۆکارێکە بۆ دڵتەنگی و نیگەران، داواش دەکات بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری لێکۆڵینەوەیەکی ورد و تەواو ئەنجام بدەن بۆ ئاشکراکردنی هەر کەمتەرخەمییەک یان مەبەستێکی بە ئەنقەست، و بە پێی یاسا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەبێت هەمو بەرپرسان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لە ڕێگریکردن لە ڕوداوە ئازاربەخشەکان کە دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە".
ناوبراوە لە کۆتایشدا داوای ڕەحمەت و لێخۆشبون لە خودای گەورە بۆ قوربانییەکان کردوە، هەروەها سەبر و ئارامی بۆ بنەماڵە خەمگینەکانیان و چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە پڕ لە ئازارە خواستوە.
تا ئێستا لە تەقینەوەکەدا 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 1000 کەسی دیکەش بریندار بون و بە گوێرەی نوێترین زانیاریش هێشتا بەتەواوەتی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
72 جار خوێندراوەتەوە