ترەمپ: دەمانەوێت دەستڕاگەیشتنی چین بە کەناڵەکانی سویس و پەنەما سنوردار بکەین

KNN : Kurdish News Network
12:05 - 27/04/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، داوادەکات کەشتییە بازرگانییە ئەمەریکییەکان بە ئازادی لەرێگەی کەناڵەکانی پەنەما و سویس-ـەوە تێپەڕن.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کەناڵەکانی پەنەما و سوێس بەبێ ئەمریکا بونیان نەدەبو، بۆیە دەبێت رێگەبدرێت کەشتییە سەربازی و بازرگانییە ئەمەریکییەکان بە ئازادی لەو کەناڵانەوە تێپەڕن.

وتیشی: مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی راسپاردوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.

 

ترەمپ پێشتر رایگەیاندبو، ئامانجیا بەهێزکردنی بونی سەربازی ئەمەریکایە لە پەنەما بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی چین، بەتایبەت دەستڕاگەیشتنی ئەو وڵاتە بە کەناڵەکە سنوردار بکەن.

 

 زیاتر لە 40%ی هاتوچۆی کۆنتێنەرەکانی ئەمریکا کە بەهای ساڵانە بە نزیکەی 270 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، بە کەناڵی پەنەمادا تێدەپەڕێت.

52 جار خوێندراوەتەوە