نوسەری ئەم وتارە (ستیفن
هودگسون)، بۆ کەمکردنەوەی ترس و بیمی کۆرۆناڤایرۆس کە لەئێستادا جیهان بەقۆناغێکی
سەختی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەدا تێدەپەڕێت، گوزەرێکی خێرای بەناو مێژووی نزیکی مرۆڤایەتیدا
کردووە و بەگوێماندا دەچرپێنێ و دەڵێت: لەوانەیە بارودۆخمان بەوشێوەیەش خراپ نەبێت،!
راستە رەوشەکە ئاڵۆزە و تاڕادەیەک مەترسیدارە، بەڵام زۆر گرانە جیاکاری بکەین لەنێوان
ئەوەی کە راستییە و ئەوەی کە ترسێکی سادەیە، بۆزانینی راستی وادابنێ تۆ لەساڵی
(1900) لەدایک بوویت.
لەجەژنی لەدایکبوونی
(14) ساڵیتدا جەنگی جیهانی یەکەم سەری هەڵداو لە جەژنی لەدایکبوونی (18)ساڵیتدا کۆتایی
هات و (22)ملیۆن مرۆڤ لەو جەنگەدا مردن!.
لەماوەیەکی تری هەمان
ساڵدا پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی بەجیهاندا بڵاوبوویەوە و بەردەوام بوو هەتا جەژنی
لەدایکبوونی (20) ساڵیت تەنها لەو دوو ساڵەدا (50) ملیۆن کەس مردن، بەڵێ ... پەنجـــــــا
ملیۆن مرۆڤ.!
لەجەژنی لەدایکبوونی
(27) ساڵیتدا، بێ بازاڕی و داکشانەوەی گەورە سەری هەڵدا و رێژەی بێکاری گەیشتە
(25%) و بەرهەمی گشتی جیهانی بەڕێژەی (27%) دابەزی، ئەم قەیرانە بەردەوام بوو هەتا
تەمەنت گەشتە (38) ساڵی، ئابوری ویلایەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەداڕمان نزیک بوویەوە
ولەگەڵیشیدا ئابوری جیهان لەمەترسیدا بوو.
کاتێک تەمەنت گەیشتە
(39) ساڵی جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێ کرد و لەجەژنی لەدایکبوونی(41) ساڵیتدا ئەمەریکا
هاتە ناو جەنگەکەوە لەنێوان جەژنی لەدایکبوونی( 39 بۆ 45) ساڵی (75) ملیۆن کەس لەو
جەنگەدا مردن.
تەنها ئەوەشنا، بەڵکو هەر
لەم ماوەیەدا لەتەمەنی (40) ساڵیتدا پەتای گەڕی، (300) ملیۆن کەسی تری کوشت !
لەتەمەنی (50) ساڵیتدا
شەڕی هەردوو کۆریا دەستی پێ کرد و (5) ملیۆن مرۆڤ تیاچوون، لەماوەی لەدایکبوونتەوە
تا تەمەنی (55) ساڵیت تۆ بەدەست ترس و نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان و گرانەتا و مەلاریا
لەهەموو وەرزێکی هاویندا ناڵاندووتە و بەبەرچاوتەوە هاوڕێکانت و ناسراوەکانتان تووشی
ئیفلیجی دەبوون یان بەهۆیەوە دەمردن!
لەتەمەنی (55) ساڵیتدا
شەڕی ڤێتنام دەستی پێ کرد و بیست ساڵی خایاند و کارەساتی هەردوو شاری هێرۆشیما و
ناکازاکی روویدا و (4)ملیۆن مرۆڤ لەوێشدا مردن.
لەماوەی شەڕی ساردی هەردوو
جەمسەری رۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا هەموو ڕۆژێک مرۆڤایەتی لەترس و بیمی لەناوچوونی ناوکیدا
دەژیان.
لەجەژنی لەدایکبوونی(62)
ساڵیتدا قەیرانی مووشەکە ناوکیەکانی کوبا سەری هەڵدا کە بوو بە خاڵێکی وەرچەرخان لەشەری
ساردا.
لەبەرئەوە بیر لەهەموو
ئەو کەسانە بکەرەوە کەلەساڵی (1900) لەدایکبوون چۆن بەرگەی ئەم هەموو رووداو و جەنگ
ونەخۆشیان گرتووە؟! .
هەربۆیە باشترین هۆی
مانەوە لەژیانتدا ئەوەیە لەماڵەوە بمێنەرەوە زۆر تێکەڵ مەبە و هەر کاتێکیش بۆ دابینکردنی
پێویستییەکانت چوویتە دەرەوە ماسک ببەستە و زوو زوو دەستەکانت بەئاوو سابون بشۆ...
648 جار خوێندراوەتەوە