نرخی نەوت بەهۆی
دەرئەنجامەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نزمترین ئاست دابەزی و ئابوری ودارایی ئەو وڵــاتانەی
کەنەوت پێکهێنەری بودجەو داهاتی نەتەوەییانە تووشی گەورەترین مەترسی بوونەوە، وڵاتێکی وەک عێراق لەدوو مانگی رابردوودا
نەیتوانی لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بدات و ناچار پەنای بردووەتە
بەر قەرزکردن.
ئابوری عێراق بەهۆی
دەرهاویشتەکانی کۆرۆناو سنوردارکردنی هەناردەی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە
توانای دارایی کەمی کردوە و لەئێستادا سەرەڕای نەبوونی یاسای بودجە، حکومەت داوای
قەرزی زیاتر لە پەرلەمان دەکات.
لەلایەکی ترەوە
بەهۆی زۆری خەرجیەکانی حکومییەوە بەگشتی و خەرجی بەگەڕ بەتایبەتی کەمانگانە تەنها
بۆ مووچە پێویستی بەنزیکەی (5)ترلیۆن و چوار سەد ملیار دینار هەیە .
حکومەتی عێراقی
بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە لەماوەی رابردوودا لەگەڵ هەریەکە لە ئەردەن و میسر چەندین
رێکەوتنیان ئیمزا کردوە لە بوارەکانی ووزە و خزمەتگوزاری وبازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان
کە تێدا عێراق نەوت دابین دەکات بۆ ئەردەن و میسر بەنرخێکی رەمزی و لەبەرامبەردا هەریەکە
لەو وڵــاتانە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن بە عێراق.
لەیەکێک لەبەندەکانی
رێکەوتنەکەدا هاتووە پێویستە عێراق هێڵی بۆری نەوت بۆ ئەردەن رابکێشێت و نەوتی پێویست
بۆ ناوخۆی ئەردەن بەنرخی گونجاو دابین دەکات کەنزیکەی (150)هەزار بەرمیل رۆژانە بۆ
پاڵاوگەی (زەرقاء) و پاشان ئەگەر پێویست بێت لەو هێڵەوە عێراق دەتوانێت نەوتەکەی هەناردەی
بازاڕەکانی تر بکات لە سنورەکانی ئەو وڵــاتەوە و لەئایندەدا نەوت لەو هێڵەوە بگاتە
میسر.
لەحاڵەتی ئاسایدا
و بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە پێوستی بە (3 بۆ 5)ساڵ هەیە و بەتێچوونی زیاتر لە
(8)ملیار دۆلار.
یەکێک لەسوودەکانی
ئەم هێڵەنەوتیە ئەوەیە کەعێراق سەرچاوەی هەناردەکردنی دەبێت بە سێ سەرچاوە لەهەر
حاڵەتێکی ناسەقامگیری سیاسی نێوان عێراق و تورکیا ئەمە دەبێتە جێگرەوەی هێڵی بوری
نەوتی جیهان و دەریای ناوەڕاست.
لەلایەکی ترەوە
میسر پێویستی بە نەوتی هاوردەکراو هەیە بۆ پێویستی ناوخۆ و کەرتی پیشەسازی دەتوانێت
لەڕێگەی (عەقەبە)وە کەئاسان و خێراتر دەبێت وەک سەرچاوەکانی تری هاوردەکردن ، دەتوانن
لەئایندەدا وێستگەی پاڵاوتنی نەوت دابمەرزێنن ئەمەش بەهایەکی بەرزی زێدە دەخاتە سەر
ئابوری هەردوو وڵــات و دەرفەتی هەلی کاری نوێ و پاڵپشتێکە بۆ گەشەپێدانی زیاتری
ئابوری میسر.
یەکێکی تر لە بەندەکانی
ئەم رێکەوتنە راکێشانی هێڵی کارەبایە لەنێوان هەرسێ وڵاتدا و زیاتر لەم لایەنەوە
خواستی عێراق لە کارەبا دابین بکرێت و لەکاتی پێویستیدا ئاڵوگۆڕ بکرێت.
شایانی باسە ئەم
ڕێکەوتنە کەرتەکانی تری ئابوری و خزمەتگوزاری پەروەردە و کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازییش
دەگرێتەوە.
لەبواری پەروەردە
دەرفەتی هاریکاری هاوبەش لەلایەنی دابینکردنی کتێبخانەی دیجیتاڵی و پێشخستنی تاقیکردنەوەی
ئەلیکترۆنی لەنێوان هەر سێ وڵاتدا خراوەتە ڕوو.
لەبواری کەرتی
کشتوكاڵدا هەندێ پێشنیاری هاوکاری جیاواز پێشیناز کراوە لەوانە پرۆژەی تۆوی کشتوکاڵی
و ئاڵوگۆری شێوازەکانی هاوکاری جوتیاران.
لەلایەنی کەرتی
بازرگانی و پیشەسازییەوە دەرفەتی هاریکاری و پشتیوانی گرنگ هەیە لەلایەنی بازرگانی
جۆراوجۆر و ئاڵوگۆری شمەک و کاڵا و دامەزراندنی
وێستگەی جیاکاری و لەقوتونانی بەرهەمەکشتوکاڵییەکان و هاوکاری لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکانی
تردا.
هەموو ئەم هەنگاوانەی
عێراق بۆ دەربازبوونە لە ئابوری تاکجەمسەری نەوت و هەوڵدانە بۆ کردنەوە و دۆزینەوەی
سەرچاوەی تری داهات و بەدەستهێنانی پاڵپشتی سیاسی و هەرێمایەتی بۆ حکومەتەکەی کازمی
ئەژمار دەکرێت و هەوڵدانێکی عەرەبییانەیە بۆ خۆ دوور خستنەوە لە هەیمەنەی ئابوری
وسیاسی ئێران.
ئەوەی جێگای سەرنجە
لەم رێکەوتنە گرنگی نەدانە بە بەرهەمی ناوخۆی عێراق و لەکاتێکدا بەپێی رێکەوتنەکە
عێراق باجی گومرگی لەسەر نزیکەی (371) کاڵای ئەردەنی لادەبات لەکاتێکدا ئەردەن تەنها
(80)جۆر کاڵا بەرهەم دەهێنێت ئەمەش مانای تێکەڵکردنی کاڵای بیانی دێت لەگەڵ کاڵای
ئەردەنی و لەبەرژەوەندی بازرگانەکانی ئەو وڵاتەیە و لەزیانی ئابوری عێراقە.
ئەوە لەکاتێکدا
نزیکەی (5)ملیۆن دەستی کار لەعێراقدا بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن و ڕێژەی بێکاری بۆ
(40%) بەرزبووەتەوە و ڕێژەی (31.7%) دانیشتوانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن!
هەروەها بەپێ ی
بەندەکانی رێکەوتنەکە ڕێگە دەدرێت بە کرێکارانی میسری بچنە ناو بازاڕەکانی عێراقەوە
ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کرێ ی کرێکار لەناوخۆی عێراق و چونکە کرێکاری میسری
ئامادەن بەنیوەی کرێ ی ڕۆژانە کار بکەن.
ئەوەی تێبینی دەکرێت
عێراق بەم بارودۆخە خراپەی ئابوری و داراییەوە لەوانەیە نەتوانێت ناوەڕۆکی ئەم ڕێکەوتنە
سێقۆڵییە جێ بەجێ بکات، چونکە نەپارەی پێویستی لەبەردەستدایە و نە ژینگەی سیاسی
ناوخۆیی عێراق لەبارە بۆ ئەم پرۆژەیە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە
عێراق نزیکەی (125) ملیار دۆلار قەرزاری ناوخۆ ودەرەکییە و هێشتا داوای رێگەپێدانی
بڕی (41) ترلیۆن دینار قەرزی تر دەکات بۆ پێدانی مووچە و خەرجییەپێویستیەکانیان.!!
*ئابوریناس
567 جار خوێندراوەتەوە