سەرۆک کۆمار وانابێ

ئەگەر ئەم نوسراوە ھی سەرۆکایەتی کۆمار بێت کارەساتە ، داوای تەفسیر و بەیان ڕەئی لەدادگای فیدراڵی کردوە سەبارەت بە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق کە لە دانیشتنی نا ئاسایی خۆی لە ڕۆژی ٢٨/٥/٢٠١٨ داویەتی سەبارەت بە ئیلغاکردنەەی دەنگدانی دەرەوەو ژماردنەوەی ١٠٪‏ ی دەنگی سەندوقەکان .

ناکرێ نەزانن کە داوای تەفسیرو بەیان ڕەئی بۆ دەقەکانی دەستورە ، بە گوێرەی
برگەی دوەم لە مادەی ٩٣ ، نەک بۆ یاساو بڕیارەکانی پەرلەمان

ناکرێ سەرۆک کۆمار کە پارێزەری دەستورە و چەندین ڕاوێژکاری یاسایی ھەیە و ملێۆنەھا دۆلار بودجەیەتی و لە ٢٠٠٥ یشەوە پشکی کوردە ئەوەندە توێشوی نەخستبێ و داوایەکی ھەڵەو ساویلکەی وابکات ، دەبا لە پاڵ ئەو دەیان و سەدان کەسەی بۆ ئیمتیازاتی حیزبی و شتی تر داتان مەزراندون با چەن ڕاوێژکارێکی ڕاستەقینەشتان دامەزراندایە ھیچ نەبێ بۆ ئەەی ئەوەندە ھەڵە نەکەن.

ناکرێ نەزانن کە داوای تەفسیرو بەیان ڕەئی بۆ دەقەکانی دەستورە ، بە گوێرەی برگەی دوەم لە مادەی ٩٣ ، نەک بۆ یاساو بڕیارەکانی پەرلەمان ، جەنابی سەرۆک ئێمە چوار ساڵ بەیەکەوە ئیشمان کردوە تەلەفۆنێکتان بکردایە یان نامەیەکت بناردایە ، پێم دەوتن کە چۆن دەبێ بێ ئەوەی کەسیش پێ بزانێ کەپەیوەندیت پێوەکردوین ، ئەگەر ترسی ئەوەت لە حیزبەکەت ھەبێ پەیوەندیت بە کەسێکی ڕەخنەگری حیزبەکەتەوە کردوە .

بۆ ئەو تانەیەی لە یاسای بودجەت دا وتم ڕەت دەکرێتەوە و ڕەتیش کرایەوە دڵنیابە ئەم داوایەشت ڕەت دەبێتەوە

لەوەتا تۆ سەرۆک کۆماری دوو ھەوڵت داوە بۆ بەرگری لە دەستور یان مافە دەستوریەکان بە حیسابی خۆت .

 

یەکەمیانت شکستی ھێنا ، دەبا پێت بڵێم ئەمیش بەدەردی ئەو دەچێ، ھەروەکو چۆن بۆ ئەو تانەیەی لە یاسای بودجەت دا وتم ڕەت دەکرێتەوە و ڕەتیش کرایەوە دڵنیابە ئەم داوایەشت ڕەت دەبێتەوە، تانەدان لە یاساو بڕیارەکانی پەرلەمان لە دادگای فیدراڵ بە دەعوای دەستوری دەبێت نەک بە داواکردنی تەفسیرو بەیان ڕەئی.

ئەم داوایەتان تەنھا بۆ خاڵی ٤ ڕێی تێ دەچێت.

 

له‌ ئه‌كاونتی فه‌یسبوكی نوسه‌ر وه‌رگیراوه‌:

 

4346 جار خوێندراوەتەوە