رۆژى (22/6/2022)،
پەرلەمانی کوردستان بەبێ دەنگ یاسایەکی خراپ و دژ بەمافەمانی نەوجەوانان ومنداڵان
تێدەپەڕێنێت.
ئەوەی مایەی سەرنجە
زۆرێک لە پەرلەمانتارانیش ئاگایان لێ نیە و نە میدیا نە رێکخراوەکانی بواری مافی
مرۆڤ بەگشتی و منداڵانیش یان ئاگایان لێنەبوە یان گرنگیان پێ نەداوە.
لە سەپێشنیازێکی
ئەنجومەنی دادوەری ھەردوو مادەی 76 و 77ی یاسای نەوجەوانانی ھەموار کردۆتەوە لە دژی مافەکانی نەوجەوانان و سزای زیندانی قورستر
کردوە بۆ ئەو نەوجەوانە مێرد منداڵ و ھەرزەکارانەی کە تاوانیان ئەنجامداوە، لە کاتێکدا
دەبوایە سوکتری بکات.
ئەم ھەنگاوەی پەرلەمانی
کوردستان دژی چەندین رێککەوتننامەو مەواسیقی نێودەوڵەتی مافەکانی نەوجەوانان و
منداڵانە.
ئەم ھەنگاوە دژی
مادەی 37 برگەی « ب» لەرێککەوتننامەی مافی منداڵان کە عێراق لەسالی 1994ـەوەو پەسەندی
کردوەو کردویەتی بە بەشێک لە یاسای ناوخۆیی.
ھەروەھا دژی ھەردوو
پرۆتۆکۆڵی اختیاری تایبەت بەمافی منداڵانە کە عێراق ئەویشی سالی 2007 پەسەند کردوە
ھەروەھا دژی دەقی مادەی 7 پەیمانی نێودەوڵەتی
بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکانە کە عێراق لەساڵی 1977ـەوە پەسەندی کردوە.
دواجار دژی مادەکانی
17 و 18 و 19 ی بنەما نمونەییەکانی بەرێوەبەرایەتی
کاروباری نەوجەوانانە کە لە سالی 1985 لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەرچوەو
بە بنەماکانی «بەیجین ».
ھەموو ئەو رێکەوتننامانە
جەخت لەوە دەکەنەوە پێویستە سزای زیندانی بۆ نەوجەوان تابکرێ پەنای بۆ نەبرێ و کەمیش
بکرێتەوە، کەچی ئەمان زیادیان کردوە.
پەرلەمان بەحیسابی
خۆی ھاتوە ئەو ھەمواری یاسای نەوجەوانان کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا لەسالی 1998 ئەنجامدراوە
کە لەقازانجی نەوجەوانانە ویستویەتی لەکوردستان نەفازی بۆ بکات کەچی وەک عەرەب دەڵێن لەجیاتی ئەوەی چاوی برێژێ کوێری کردوە.
نەھاتوە وەک خۆی
نەفازی بۆ بکات بەڵکو گۆریویەتی لە دژی بەرژەوەندی نەوجەوانان و لەلایەن سەرۆکی ھەرێمیش
ئیمزا کراوەو بە بێ دەنگی لەوقایعی کوردستان ژمارە 289ی ئەمساڵ بڵاو کراوەتەوە.
دیارە ئەم یاسایە
کاریگەری خراپی دەبێ و دادگاکانی نەوجەوانان ناچار دەکات سزای دژی نەوجەوانان بەتایبەتی
سزای زیندانی زیاتر بکەن.
بۆیە دەبێ رێکخراوەکان
و ھەموو ئەوانەی بەتەنگ مافی نەوجەوانان و منداڵانانەوەن لەم پاشەکشەیەو لەم پێشێل
کارییە زەقەی مافی مرۆڤە بێ دەنگ نەبن و فشارو کەمپین بکەن بۆ راستکردنەوەی.
88 جار خوێندراوەتەوە