ئەوەی ناویان ناوە
پارالێڵ، کەقوتابی لە زانکۆی حکومی بەپارە بخوێنێت:
یەکەم :پێچەوانەی
دەستوری عێراقە وەک باڵاترین یاسا لەعێراقدا، چونکە لەمادەی (34) دەڵێت دەبێ
خوێندن لەھەموو قۆناغەكان بەخۆرایی بێت، ھەموو قۆناغەکان بەڕەھایی ھاتوە بە قۆناغی
زانکۆشەوە.
دووەم: جیاکاریە
لەنێوان قوتابیاندا، ھەمان کۆلێج و بەش لانیکەمی نمرەی پێویست بۆ وەرگرتن
جیاوازیان ھەیە، بێ پارەکە نمرەی بەرزتر وەردەگرێ ئەوەش جیاکاری و غەدریشە لە
خوێندکار.
ئاساییە زانکۆ و کۆلێجی
ئەھلی ھەبن لەدەرەوەی زانکۆ و کۆلێژە حکومیەکان کە ھەموو ئەوانەش ھی بەرپرسانی
حیزبەکانن، بەلام نائاسایی و نادەستوری و نایاساییە، کورسی خوێندنی زانکۆیی حکومی
کە قاعەو مامۆستاو ھەموو شتێکی ھی حوکمەتە و حوکمەت خەرجیەکانی دابین دەکات
بەپارەبێ، ئەو کورسیانە بۆچی بەپارە ھەن بۆچی بێ پارە نین.
لەراستیدا ئەوە سیستەمی
پارەو بازرگانی و غەدرو جیاکاریە لەژێر ناوی پارالێلدا.
وەزیرە جیاجیاکانی
خوێندنی باڵا بەرپرسیارن لەو سەرپێچی و بە بازرگانیکردنی خوێندن و دابەزاندنی
ئاستەکەی، ھەندێکیان بەوە نەوەستاون لەماوەی چوارساڵی وەزیری خۆیاندا زانکۆی
ئەھلیان دروست کردەوە خۆیان بوون بەشەریک تیایدا، زانکۆ حکومیەکانیشیان تێکداو
کردیانن بە بازرگانی غەدرو پارە.
767 جار خوێندراوەتەوە