پەرلەمان یان دەبێ ھەنگاوە دەستوریەکانی پێک ھێنانی حوکمەت تەواو بکات یان دەبێ ھەڵبوەشێتەوە، سێیەمی نیە

پەرلەمان یان دەبێ ھەنگاوە دەستوریەکانی پێک ھێنانی حوکمەت تەواو بکات یان دەبێ ھەڵبوەشێتەوە، سێیەمی نیە

کاری پەرلەمانی تازە ھەڵبژێردراو ئەوەیە ھەنگاوەکانی پێک ھێنانی دامەزراوە دەستوریەکان تەواو بکات ، کە خۆی لە ھەلبژاردنی سەرۆک کۆمارو متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێدا دەبینێتەوە، کە شکستی ھێنا و گەیشتە بن بەست دەبێ ھەلبوەشێتەوەو ھەلبژاردن دوبارە بکرێتەوەو دەنگدران بکرێن بە ناوبژیوان  بۆ ئەوەی لەھەلبژاردنی نوێدا ئەو لایەنە بە زۆرینەی پێویست سەربخات کە بتوانێ ھەنگاوە دەستوریوکانی پێک ھێنانی حوکمەت تەواو بکات و سزادانی ئەوانەش کە پێی وایە شایانی سزادانن، لەزۆربەی ولاتانیش وادەکرێت بۆ نمونە لە ولاتە دیموکراتیە نزیکەکانی عێراق وەک تورکیاو ئیسرائیل چەندین جارکاری واکراوە.

بۆیە ، ئەگەر دانیشتنی داھاتوو نەیتوانی سەرۆک کۆمار ھەلببژێردرێ باشترین و دەستوریترین چارەسەر ئەوەیە بەگوێرەی مادەی ٦٤ لە دەستور١١٠ پەرلەمانتار داوا بکەن و ھەر لەو دانیشتنەدا بەدەنگی ١٦٥ پەرلەمانتار ، پەرلەمان خۆی ھەلبوەشێنێتەوەو لە  ماوەی ٦٠ ڕۆژەکەدا ھەلبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێتەوە، ئەوە بۆ داھاتوی وڵاتیش باشترە.


355 جار خوێندراوەتەوە