جیهان لە رەوشێکی ئاڵۆزدایە، لەو قەیران و ئاڵۆزییە هەرێمی
کوردستانى لێ بەدەرنییە، بە دەرکەوتنی بەرایی ئاکامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان
و بەراستنەگەڕانی پێشبینی ئەوانەی گرەوی گەورەیان
لەسەر گۆرانکاری لە نەخشەی سیاسی هەرێم دەکرد. تەنیا میکانیزمی هەڵبژاردن و لایەنە
هونەرییەکەیان دەبینی. بەبێ خوێندنەوەی فاکتەری گۆرانکاری هەرێمی و نێودەوڵەتی و کاریگەریان
لەسەر گۆرانکاریی لەناوچەکە بە گشتی وعێراق وهەرێم بەتایبەت.
هەروەها لەناوەوە پرۆژەیەکی متمانەپێکراوی ئۆپۆزیسیۆنی رکابەرخاوەن ئەلتەرناتیڤ بۆ
بەڕێوەبردن و حوكمرانی نەبوە. هەرئەوەش وای کرد، ئاکامی هەڵبژاردن، توشی هێدم و نائومێدی
و پەرچەکرداری توندیان بکات، بە قەولی ئەوان ئیدی گۆرانکاری لە وڵات رونادات. بەشێوەیەک
لە شێوەکان ئاڵوگۆری دەسەڵات بەمەحاڵ دەبینرێ.مانەوەی دەسەڵاتی حیزبەکان بەهەتا بەهەتای
وێنا دەکرێت .بێ ئەوەی هەڵسەنگاندن و توژینەوەی دروستی زانستی سیاسی وردکرابێت. لەسەر
ئەو ئەساسەش بۆچونیان گۆڕا بێ. راڤە و لێکدانەوەیان چر کردوەتەوە بۆ بێ بەهاکردنی
هەڵبژاردن و کاری پەرلەمانی و بەشداری نەکردن.!
پێشتر لەسەر بنەمای ناڕاست و وەهمی، پاکی و بێگەردی
هەڵبژاردنی خولەکەیان، بەمژدەی گۆرانکاری گەورە لەژیانی سیاسی بڵاودەکردەوە. بەبئ
ئەوەی پێمان بڵێن پرۆژە و کەرەستەی گۆڕانکارییەکان چیە؟ کێ رابەرایەتی دەکات.!
ئەگەر قسە لەسەر تەزویرکردنە، هیچ خولێکی هەڵبژاردن
لە کوردستان بێ ساختە و تەزویر تێنەپەڕیوە. هەڵبژاردنەکە ؛گومان و پرسیاری زۆری لەسەرە!
لەهەمانکاتدا بەبەراوردکردنی خولەکانی تر گۆرانکاریی بەرچاو رویداوە. واقیعەکە وانیە،
وەکو دەسەڵات و بەشێک بەناو ئۆپوزسیۆن بانگەشە و پرۆپاگەندەی بۆدەکەن. بەپێچەوانەی
دەورەکانی تر، هەردو حیزبی دەسەڵاتدار لە پێگەو هەژمونیان پاشەکشەی گەورەیان کردوە لەئاستی نێودەوڵەتی و عێراق گوشارێکی گەورەیان
بۆ گۆرانکاری لەسەرە .تاکە جارە ،هەمو هێزو
توانای خۆیان لەپارە و دەسەڵات و سەرچاوەی مرۆیی بەکارهێناوە. گوشاریان لە دەنگدەر
بۆدەنگدانی ناچاری کردوە.کەچی نەیانتوانیوە، هیچ لایەک زۆرینەی پەرلەمانی لابێت.بێ
کێشمە کێشی گەورە بتوانێ حكومەت پێک بێنێت. گرفتێکی تری پەرلەمان نوێنەرایەتی پێکهاتەکان
بو. بەرێژەیەکی دیارکراو لە سودبینینی سیاسی لەنوێنەرەکانیان کەم کراوەتەوە.
تای بارەکە، بەلای ئەولایە دایە، بەرپرسیارێتی گەورەی شکستەکەی بەردەکەوێت .هێزەکانی دەرەوەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، نەک هەر خاوەنی
پرۆژەیەکی فرەوانی چاکسازی و حكومەتی سێبەر،
لەبەرامبەر دەسەڵاتدا نەبون، بەڵکو لەبەرێوەبردنی خۆیاندا لە زۆر حاڵەتدا لە حیزبەکانی تر دەسەڵات کۆڵەوارتر و نا دیموکراسی ترن .بەشێکیان رۆڵییان لەپێناوی کەسی و خێزانی لە پەرتکردن و
لاوازی بەرەی نارازی هەبوە.
ئەی چارە چیە؟
وشەی یەکەم؛ خۆ رادەست نەكردن بە ئەمری واقیع ،بە تێگەیشتنێکی راستگۆیانەی
ورد لە هاوکێشەی سیاسی دۆخی ناوچەکە و هەرێم .
چونکە لە وەرچەرخانە مێژوییەکاندا، ناکۆکی و شەڕە
گەورەکانی جیهانی و ناوچەیی، دەرفەت و هەرەشەی بۆ گەلی کوردستان دروستکردوە شەرو ئاڵۆزی ناوچەکە ئاماژە بەگۆرانکاریی
دەدات .کەواتە؛ هەبونی ئۆپۆزسیۆنێکی دور لە دروشمی وەهمی و ناواقیعی بە روانگەیەکی
ستراتیژی لە چوارچێوەی کاری هاوبەشدا کار و جوڵە بکا. لەدەستپێکدا کار بۆ پەسەند
کردن و دەركردنی یاسای پشتبەستو بە پرەنسیپەكانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ بکات رۆڵ بە پێگەی پەرلەمان بە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردن
بە سیستمی لیستی داخراو، بداتەوە کە لە لاوازکردنی ناوەندەکانی دەسەڵاتی دەرەوەی
دامەزراوەی پەرلەمان رۆلی دەبێت. سەرەرای کاری پەرمانی، نابێت شێوازەکانی تری خەباتی
جەماوەری و مەدەنی و شەقام و سەندیکا فەرامۆش بکرێت دەبێت بکرێتە سەرمەشق
بۆ گۆرانکاریی و ئاڵوگۆری دەسەڵات. ئەرکە
؛ جومگە بنەرەتییەکانی گۆرانکاریی لە حوكمرانى دیاربکرێت.دەنا ئاسنی سارد کوتانە تۆ بتەوێ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی
رۆژانەی گەندەڵی گۆرانکاریی لە حكومرانیەک بکەیت. حیزب خاوەنی دەزگای چەکدار بێت،
کۆنترۆڵی پارە و دەسەڵاتی کردبێت.
چارەنوسی موچەیان دیار نەبێت .کەچی لە راگەیاندندا ریکلام بۆ ژەمی هەشت دەفتەری بکرێت !
هەر هێزێک بەنیازی گۆرانکاریی بێت. دەبێ ئیرادە و بەردەوامی هەبێت . راستگۆیانە بەڵێنەکانی
بەخەڵکیداوە بە کردار.پشتراست بکاتەوە. بەدوای قسەی هەلەق ومەلەق و تارمایی درۆزنانە
نەکەوێت.
134 جار خوێندراوەتەوە